ئینگلتەراگرنگترین

وەسفێکی تایبەت لە مارێسکاوە بۆ کوکورێیا

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا وەسفێکی تایبەتی مارک کوکورێیای یاریزانی دەکات و بە رەگەزێکی گرنگی دەزانێ بۆ هاندانی یاریزانەکانی دیکەشی.

کوکورێیا هاوینی 2022 وەک گرانترین فرۆشی یاریزانێکی مێژووی برایتن گواسترایەوە چێڵسی کە تێچووەکەی 62 ملیۆن پاوەند بوو. ناوبراو ئاستی هەڵکشانێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و مارێسکای راهێنەریشی لە نوێترین لێدوانیدا وەسفێکی تایبەتی کرد و وتی

کوکورێیا شتێکی هەیە کە هەندێ جار زۆر بە ئەستەم لە یاریزانی دیکەدا دەیدۆزیتەوە.

ئەو زۆر گرنگە. تەنانەت یاریزانەکانی چواردەوریشی باشتر دەکات!

جا ئەگەر لە تیمەکەتدا پێنج، شەش یان حەوت یاریزانی وەک ئەوت هەبوایە، باوەڕم پێبکەن زۆر گرنگ دەبوو.

بۆ زانین، مارک کە ئێستا تەمەنی 26 ساڵە، لە وەرزی 2017-2020 یاریزانی بارسێلۆنا بوو. مندڵیشی هەر لەو یانەیە بوو. بەڵام لە 2020 بە یانەی خیتافیان فرۆشت و دواتر لە برایتنی ئینگلیزی تواناکانی بەتەواوەتی دەرکەوتن.

بلووز کە خاوەنی 10 خاڵە لە پرێمەرلیگ، سبەی لە گەڕی شەشەم بەرامبەر یانەکەی پێشووی کوکورێیا یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button