ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

هاندەرانی بارسیلۆنا لە لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ سڕکران!

Yariga App

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رایگەیاند سزای یانەی بارسێلۆنای داوە بەوەی هیچ هاندەرێکی لە یارییەکی دەرەوەی یاریگای خۆی لە   خولی پاڵەوانەکان ئامادە نابێت.

یوێفا هیچ بلیتێک نافرۆشێت بە هاندەرانی بارسێلۆنا بۆ یاری دووهەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر  رێد ستار بیلگراد کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجام دەدرێت. ئەمەش بەهۆکاری رەفتاری رەگەزپەرستی لە یاری یەکەمدا بەرامبەر مۆناکۆ.

بارسێلۆنا لە لەلایەن خۆیەوە بەیاننامەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

یانەی بارسێلۆنا ئاگادارکراوەتەوە لەوەی سزای دارایی10 هەزار یۆرۆ دراوە لە پاڵ سڕکردنی هاندەرانی یانەکە لە کڕینی بلیتی یاری داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ بەهۆی کاری رەگەزپەرستی چەند هاندەرێک لە یاری بەرامبەر مۆناکۆ لە یاریگای لویسی دووهەم.

هەروەها یانەکە قەرەبووی مادیی ئەو هاندەرانەی دەکاتەوە کە لە ئێستاوە بلیتیان بۆ ئەو یارییە کڕیووە.

بارسێلۆنا دوو یاری داهاتووی لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر یەنگ بۆیز و بایەرن میونشنە و سزاکە تەنها ئەو یارییە دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدایە، ئەویش لە مانگی 11دا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button