ئاسیا

یوسف ئەمین باشترین یاریزانی وەحدە بوو بەرامبەر رۆناڵدۆ

Yariga App

یوسف ئەمین ئەستێرەی کوردی یانەی وەحدی سعوودی ئەمڕۆ بە ئاستێکی بەرزەوە بەرامبەر رۆناڵدۆ و نەسڕ دەرکەوت.

یوسف هاوینی ئەمساڵ روویکردە یانە سعوودییەکە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی یارییەکانی خولی ئەو وڵاتەدا رووبەرووی نەسڕ بوونەوە.

هەرچەندە وەحدە 2-0 بە نەسڕ دۆڕان، بەڵام یوسف بەپێی دەنگی هاندەران و هەروەها بەپێی پێگەی سۆفاسکۆر باشترین یاریزانی وەحدە بوو.

ناوبراو لەو یارییەدا نمرەی 7.3ی پێدراوە، کە ئەوەش بەرزترین بوو لەنێو یاریزانانی یانەکەی. یوسف 35 جار تۆپ بەر قاچی کەوت، 16 پاسی دروستی هەبوو لە کۆی 21 پاس، وە دوو لێدانی هەبوو، لە پاڵ تۆپێکی بەرز ودروستکردنی هەلێکی گۆڵ.

سێ جار هەوڵی بڕینی یاریزانی تیمی بەرامبەریدا و هەر سێ جار سەرکەوتوبوو. وە لە کۆی 10 رووبەروو بوونەوەدا لەگەڵ یاریزانێکی نەسڕ، هەشت جاریان سەرکەوتوبوو لە بەدەستهێنانی تۆپ دا.

بەم بردنەوەیە نەسڕ سەرکەوت بۆ پلەی دووهەم بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ هیلال کە یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button