ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی رافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

رافینیا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی لیدز یونایتدەوە بە بەهای 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس میگێل سانز لە رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی رافینیا بۆ ماوەیەكی زیاتر نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، گرێبەستەكەی ئێستای رافینیا لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و یانەكە دەیەوێی لەم وەرزەدا نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یەكلاییبكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یاریزانەیە لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و هاوینی رابردوو گرێبەستی سعوودییەكانی رەتكردەوە.

رافینیا

رافینیا لەم وەرزەدا بە راهێنەرایەتی هانزی فلیك ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی هەشت یاری توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button