ئیسپانیاگرنگترین

خولیان ئالڤارێز باس لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی دەكات

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.

لە هاوینی رابردوودا ئالڤارێز لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كرد.


لە لێدوانێكیدا بۆ ESPN Argentina خولیان ئالڤارێز گوتی:

پێموانییە پەیوەندیكردنم بە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بەشێوەیەكی خراپ روویدابێت، هەمیشە راستگۆیانە و هاوڕێیانە قسەمان كردووە.

ئەو كاتە گوتم كە كاتێكی خۆشم لە یانەكە بەسەربردووە، زۆر دڵخۆش و ئاسوودە بووم، ئەوانە ئەو وشانە بوون كە هەستەكانم پێ دەربڕی.

ئەو رۆژانەی كە خەریك بوو گرێبەستەكەم لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید واژۆ بكەم، لەگەڵ پێپ گوادیۆلا قسەم كرد، سوپاسیم كرد بۆ ئەو كاتانەی لەگەڵ ئەودا بووم، هەروەها بۆ ئەو شتانەی لێیەوە فێر بووم، هەروەها ئەویش سوپاسی كردم، ساتێكی باوەڕپێنەكراو بوو.

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی لالیگای ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button