ئینگلتەراگرنگترین

مان یونایتد ئەم زستانە دوو یاریزانی بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد بە نیازی چۆڵکردنی ریزەکانیەتی بە بەڕێکردنی یاریزانەکانی و کردنەوەی جێگەی زیاتر بۆ هێنانی رەگەزی نوێ.

شەیتانە سوورەکان بەدەست ئەنجامە خراپەکانەوە دەناڵێنێت و بۆ سێیەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخدا هیچ ئاماژەیەکی بەرەوپێشچوون بەدیناکرێت و یاری شەوی رابردووش بەرامبەر توێنتی هۆڵەندی لە یۆرۆپالیگ نزیکترین نموونەیە کە لە یاریگای خۆیاندا 1-1 یەکسانبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئینگلتەراوە و لەنێوشیاندا پێگەی TEAMtalkی ئینگلیزی، مان یو دەیەوێ لەم زستانەی دێت دەستبەرداری هەریەک لە کریستیان ئیریکسن و کارلۆس کاسیمیرۆ ببێت.

ئەو سەرچاوەیە نیازەکەی مانچێستەری بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دەیەوێ شوێن بکاتەوە بۆ هێنانی یاریزانێ نوێ بەتایەبت بۆ هێڵی ناوەند.

مان یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەدا پێنج گرێبەستی ئەنجامدا کە سیانیان بۆ هێڵی بەرگری، یەکێک بۆ هێرشبەریی و مانوێل ئوگارتی لە پاریسەوە بۆ ناوەڕاستی بەرگریکار.

ئەوەی ئێستا تیمەکەی تێن هاخ پێویستیەتی، یاریسازێکی دیکەیە لەپاڵ برونۆ فێرناندێز. بۆ ئەو مەبەستەیش دەبێ سەرەتا دەستبەرداری ئیریکسنی دانیمارکی ببێت کە تەمەنی گەشتووەتە 32 ساڵ. کاسیمیرۆیش بەم دواییانە کەوتووەتە ژێر رەخنەیەکی زۆرەوە بەهۆی ئاستی خراپی ناوبراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button