جیهانگرنگترین

خاڵە لاوازەکانی وەشانە نوێیەکەی جامی جیهانی یانەکان ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە وەشانی نوێی جامی جیهانی یانەکان (جامی ئینتەرکۆنتینێنتەڵ) لە کۆتایی ئەم ساڵ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بە بەشداریی 32 یانە بەڕێوەبچێت. بەڵام لە ئێستاوە پەردە لەسەر خاڵە نەرێنیەکانی وەشانەکە لابردرا و کەموکورتییەکانی ئەو جامە ئاشکراکرا.

سەرەتا بۆ تێگەشتن لە کات و چۆنێتی بەڕێوەچوونی جامەکە، خوێنەری ئەم بابەتەی خوارەوەبن:

وردەکارییەکانی وەشانی نوێی جامی جیهانی یانەکان بڵاوکرایەوە

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی گازێتای ئیتاڵی، جامی ئینتەرکۆنتینێتەڵ چەند کێشەیەکی لەبەردەمدایە کە ئاسان نین و ئەمانەن:

  • هیچ دەستپێشخەرییەک نییە بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی یارییەکان
  • تا ئێستا هیچ یاریگایەک بڕیاری لێنەدراوە
  • بەرکەوتن و ناڕێکی لە خشتەی یارییەکان/گرێبەستەکان
  • کەمی سپۆنسەریی

ئەوانە و هەروەها بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەندێ لە یانە بەشداربووەکان لە دژی پاڵەوانێتیەکەن و، زۆری تێچووی ماددی و خراپی رێکخستن لەلایەکی دیکەوە جامەکەیان خستووەتە ژێر مەترسیەوە.

جامی جیهانی یانەکان بۆ یەکمین جار لە  1999/2000 بەڕێوەچوو کە تێیدا یانەی کۆرێنتیانسی بەڕازیلی بوو بە پاڵەوان. کۆتا یانەش نازناوەکەی بردبێتەوە مانچێستەر سیتی ئینگلیزیە کە هەڵگری نازناوەکەیە. هاوکات یانەی ریاڵ مەدریدیش بە 5 نازناو خاوەنی ریکۆردی زۆترین جار پاڵەوانبوونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button