ئیتاڵیاگرنگترین

یاریزانێکی میلان ریاڵ مەدرید بێهیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی ئەیسی میلان نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی و بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ رۆسۆنێری دەمێنێتەوە.

مایک ماینان، کە ساڵی 2021 لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە گواسترایەوە سانسیرۆ، نزیکە لە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ میلان و بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان ئەم گرێبەستە نوێیەی تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.

بەپێی زانیارییەکی رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، وردەکارییەکانی مووچە نوێیەکەی ماینان لەگەڵ میلان ساڵانە 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێ کە بە شیرینیەکانەوە دەگاتە 7 ملیۆن.

ئەم هەواڵە مایەی بێهیواییە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کە لەم مانگەدا دەنگۆ بڵاوبووەوە شاهانەکان خۆی لە دۆخی نێوان ماینان و میلان ماتداوە لە ئەگەری رێککنەکەوتنیان لەسەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، لەو گۆڵپارێزە فەڕەنسیە بچنەپێشەوە.

ریاڵ مەدرید دەیەوێ کەڵک لە رێکنەکەوتنی نێوان میلان و یاریزانێکی وەرگرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button