ئینگلتەراگرنگترین

ئیدارەی مانچێستەر یونایتد هۆشداری بە تێن هاخ دەدت

"پێویستە گۆڕانکاری بکەیت"

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە، ئیدارەی مانچێستەر یونایتد هۆشداری بە تێن هاخ دەدت.

شەوی رابردوو لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری تفێنتی کرد و یارییەکە بە یەکسانبوون 1-1 کۆتایی هات. بەهۆی ئەنجامە خراپەکە جارێکی دیکە تێن هاخ کەوتە بەر شاڵاوی رەخنەگران.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت روودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکەی بەرامبەر تفێنتی، بەڵام پۆستەکەی تێن هاخ لە مەترسیدا نییە و دوورناخرێتەوە.

بەڵام هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی گالێتی، ئیدارەی شەیتانە سوورەکان راهێنەرە هۆڵەندییەکەیان ئاگادارکردووەتەوە پێویستە ئاستی تیپەکە بەرەوپێش ببات، وە دەبێت لە یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر تۆتنهام درک بە گۆڕانکارییەکان بکرێت و ئاستی تیپەکە بەرز بکرێتەوە.

مان یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 5 یاریی تەنیا 2 یاریی بردووەتەوە، 1 یاریی یەکسانبوو و 2 یارییش دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی تەنیا حەوت خاڵ پلەی یازدەیەمی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button