ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی لاوی نوێ دەکاتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی دەکاتە نیو ملیار

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی لاوی نوێ دەکاتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی دەکاتە نیو ملیار یۆرۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا نزیکە گرێبەستی مارک بێرناڵ تاوەکو هاوینی 2029 نوێبکاتەوە، هەردوولا رێککەوتوون و تەنیا یەکلاکردنەوەی چەند وردەکارییەک ماوە، چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە بلاوگرانا نوێکردنەوەی یاریزانە لاوەکەی رابگەیەنێت.

بەگویرەی گرێبەستە نوێیەکەیان نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ناوەڕاستکارە 17 ساڵانەکە لە بارسێلۆنا  ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەکاتێکدا ئێستا لە بۆرسەی یاریزاناندا نرخی ئەو یاریزانە تەنیا ملیۆنێک یۆرۆیە.

بێرناڵ ئەم هاوینە لە تیپی دووەمی بارسێلۆناوە بۆ تیپی یەکەم سەرخرا، کە لەم وەرزەی لالیگا تاوەکو ئێستا لە 3 یاری بەشداریی 244 خولەکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button