ئیسپانیاگرنگترین

کاماڤینگا دەگەڕێتەوە و ئانچێلۆتی بۆ دێربی مەدرید پێکهاتەکەی دەگۆڕێت

کاما بۆ جەنگی دێربی مەدرید ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

ئێدواردۆ کاماڤینگا دەگەڕێتەوە مەشقەکانی ریال مەدرید و دەیەوێت بەشداری دێربی مەدرید بکات.

ماڵپەڕی ریلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پاش 50 رۆژ دابڕان بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ کاماڤینگای فەڕەنسی دەگەڕێتەوە مەشقە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدرید و ئامانجییەتی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی بکات.

ریال مەدرید بۆ دێربی مەدرید لە تواناکانی کیلیان ئێمباپێ بێبەش دەبێت کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە بەهۆی پێکان بۆماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئیسپانییەکە ئانچێلۆتی بە پێکهاتەیەکی جیاواز بەشداری دێربی مەدرید دەکات و رۆدریگۆ رۆڵی هێرشبەری پێدەدرێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ دێربی مەدرید بەگوێرەی رێلێڤۆ؛

گۆڵپارێز؛ کۆرتوا

بەرگریکاران؛ کارڤاخال، میلیتاو، رودیگەر، مێندی.

ناوەڕاستکاران؛ ڤالڤێردی، چوامێنی، بێڵینگهام.

هێرشبەران؛ ئاردا گولەر، رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید بۆ دێربی مەدرید بەگوێرەی رێلێڤۆ

29ـی ئەم مانگە لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپلۆیتانۆ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button