ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ماوریزیۆ ساری دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

ماوریزیۆ ساری ئیتاڵی جارێکی دیکە دەرگای گەڕانەوەی بۆ پرێمەلیگ بەڕوودا دەکرێتەوە.

رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دان فریدکن، خاوەنی نوێ یانەی ئێڤەرتن دەیەوێت ماوریزیۆ ساری ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی بکاتە شوێنگرەوەی شۆن دایچ.

دووشەممەی رابردوو بەفەرمی گروپی فریدکن، کە دان فریدکنی گەورە بازرگانی ئەمریکی خاوەندارێتی دەکات، کڕینەوەی یانەی ئێڤەرتنی راگەیاند. فریدکن سەرۆکی یانەی رۆمای ئیتاڵیشە.

ئێڤەرتن لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە پێنج یاریی خاوەنی هیچ بردنەوەیەک نییە، چوار یاریی دۆڕاندووە و یارییەک یەکسانبووە، خاوەنە نوێیەکەیی دەیەوێت گۆڕانکاری ریشەیی لە یانەکە بکات و شۆن دایچیش قوربانی یەکەم دەبێت.

ساری لە 18/19 بۆ ماوەی وەرزێک راهێنەری چێڵسی لەندەنی بووە و لە پرێمەرلیگ ئەزموونی هەیە، پەشیمانی خۆیشی لە جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە دەربڕیووە و خوازیارە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئینگڵتەڕا.

ساری جیا لە بلوز راهێنەری یانەکانی سانجیۆڤانێس، پێسکرا، ئارێزۆ، هیلاس ڤێرۆنا، پێروجیا، گرۆسێتۆ، ئالێساندریا، سۆرێنتۆ، ئیمپۆلی، ناپۆلی، یوڤێنتوس و لازیۆ بووە.

لەکۆی 758 یاریی خاوەنی 370 بردنەوە، 198 یەکسانبوون و 190 شکستە. نازناوێکی سێریا ئەی لەگەڵ یوڤێنتوس و نازناوێکی یۆرۆپالیگی لەگەڵ چێڵسی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button