ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستی به‌ نووسینه‌وه‌ی مێژوو كرد

Yariga App

یاریگا –

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یانه‌ی بارسێۆنا به‌ تاكه‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر خیتفای تۆماركرد، یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ له‌ 7 یاریی سه‌ره‌تایی خوله‌كه‌ سه‌رجه‌می بردووته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی بۆ هانزی فلیك.

بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، هانزی فلیک بووە سێیەم راهێنەری بارسیلۆنا کە لە یەکەم 7 یارییدا لە خولی ئیسپانیا سەرکەوتووتن به‌ده‌ستبهێنێت.

پێش فلیک لە ساڵی 2013 جیراردۆ مارتینۆ توانی لە 8 یاری یەکەمدا بردنەوەی تۆمارکرد و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە ساڵی 2017 له‌ 7 یاری یەکەمی له‌سه‌ر یه‌ك بردیه‌وه‌، فلیکیش دوای بردنه‌وه‌یان لە خیتافی گەیشتە ژماره‌ی ڤاڵڤێردی و به‌ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كی دیكه‌ ژماره‌كه‌ی مارتینۆش یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌.

بارسێلۆنا به‌ تاكه‌ گۆلێی لیڤاندۆڤسكی كه‌ له‌ خوله‌كه‌ی 18ی تۆماریكرد له‌ خیتافیان برده‌وه‌و سێ خاڵی یارییه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا، كۆی خاڵه‌كانی بۆ 21 خاڵ بەرزکردەوە، له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button