یاریگا –
دوای گەیشتنیان بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، راستەوخۆ نەورۆز پێش یارییەکەی سبەی دوایین مەشقی خۆی کرد.
لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە یارییەکی بە هێزدا زاخۆ و نەورۆز پێنج شەممە ( 26ـی ئەیول / سێبتێمبەری 2024 ) کاتژمێر 8ـی شەو رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، زاخۆ بە تەواوی پێکهاتەکەی ئامادەیە و نەورۆزیش توانای یاریزان ئینتێرس گی پیشەگەری بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بە هۆی نەخۆشیەوە بەشداری نەکرد.
زاخۆ و نەورۆز لە مێژووی خۆیاندا شەش یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سێ یاریی زاخۆ براوە بووە و لە سێ یاریش نەورۆز سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، زاخۆ شەش گۆڵی لە نەورۆز تۆمار کردووە و نەورۆزیش بە هەمان شێوە شەش گۆڵی لە تۆڕی زاخۆ تۆمار کردووە.
هەر دوو یانە لە یاری رابردوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یەکسان بوونە، زاخۆ بە رامبەر تەڵەبە بەبێ گۆڵ و نەورۆزیش بەرامبەر کەربەلا بە هەمان ئەنجام خاڵێکی بە دەستهێناوە.