ئیسپانیاگرنگترین

ساتی پەیوەندیکردنی چێزنی بە بارسێلۆناوە راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

راگەیاندنی ڤۆسیێچ چێزنی وەک یاریزانی نوێی بارسێلۆنا تەنها لەسەر کات ماوە و ئەو کاتەش نزیکە.

دوای پێکانە سەختەکەی لە ئەژنۆیدا کە ناچار بە نەشتەرگەریکرا، بارسێلۆنا هەرزوو کەوتەخۆی بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی بۆ مارک ئاندرێ تێر شتیگن کە تا کۆتایی وەرزەکە ناگەڕێتەوە.

ناوی چێزنی بوو بە یەکێک لە سەردێڕە دیارەکان بەوپێیەی ناوبراو دوای کاروانەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس ئێستا بێ یانەیە و گواستنەوەی وەک یاریزانێکی ئازاد دەبێ.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژی دووشەممەی داهاتوو گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات لەگەڵا بلاوگرانا و تا هاوینی 2025 لەو یانە دەبێت.

گۆڵپارێزەکە کە ئێستا تەمەنی بەهۆی ئۆفەرەکەی بارساوە واز لە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن دەهێنێت و وەک ئەمڕۆ خۆشی درکاندی کە بێڕێزیە بۆ کاروانەکەی ئەگەر بیری لەم بژاردەیەی یانەیەکی گەورەی وەک بارسا نەکردایەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button