ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ لە پەسنی یاریزانێکیدا: ئێستا لەو کاتەش باشترە کە لە ئایاکس بووین

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ وەسفێکی زۆری یاریزانێکی دەکات و باس لە پێشکەوتنی دەکات چ وەک یاریزان یاخود وەک کەس.

ئێستا لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد سێ یاریزان هەن کە پێشتر لە ئایاکس هەر لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرە هۆڵەندیەکە یارییان کردووە. ئەوانیش ئانتۆنی، ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مەزراوین.

تێن هاخ لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی ئەستێرە مەغریبیکەوە وتی

مەزراوی ئێستا تەنانەت لەو کاتەشی باشترە کە لە ئایاکس هەمبوو. گەشەکردنی ئەو چ وەک یاریزان یاخود کەس، زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە. بۆیە هیوادارم لەسەر ئەمە پێشڤەچوونەی بەردەوامبێ.

جیا لە ئانتۆنی کە ساڵانێک پێش ئەو دووانە روویکردە ئۆڵدترافۆرد، هەریەکە لە دی لیخت و نوسەیر ئەم هاوینە لە بایرن میونشنەوە گواسترانەوە مان یونایتد.

ئەو بەرگریکارە مەغریبیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵە و بڕی تێچووەکەشی زیاتر لە 17 ملیۆن پاوەند بوو. لە 7 یاریدا لە سەرەتای وەرزەکەوە بەشداریپێکراوە و خاوەنی ئەسیستێکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button