ئینگلتەراگرنگترین

ساوسگەیت خۆی بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا مەڵاس داوە

Yariga App

یاریگا –

گاریس ساوسگەیت بە نیازێکی یوتێرنێکی گەورەیە بۆ کاری راهێنەرایەتی و چاوی لە پۆستەکەی زلهێزێکی ئەوروپایە.

گاریس ئەم هاوینە دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم لە فیناڵی یۆرۆ نەیتوانی ئەنجام بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەدەستبهێنێ، دوای پاڵەوانێتیەکە بە بڕیارێک دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئینگلیزیەکان و لەنێویشیاندا ماڵپەڕی GiveMeSportی ئەو وڵاتە، چاوەڕواندەکرێت ساوسگەیت گرێبەستە پێشهاتووەکانی ئێستا رەتبکاتەوە و چاوی لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە کە دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ ئیتر رێگەکە لەبەردەم راهێنەرە ئینگلیزیەکە خۆشتردەکات وەک پاڵێوراوێکی سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

تێن هاخی هۆڵەندی دئەم وەرزەشی، کە سێیەم وەرزیەتی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، بە ناجێگیری دەستپێکرد سەرەرای ئەوەی ئەم هاوینە پێگەکەی مشتومڕی لەسەر بوو بە هێشتنەوە یاخود دووخستنەوە کە سەرەنجام بە مانەوە بۆ وەرزێکیتر یەکالایی بووەوە.

یانە ئینگلیزیەکە لە کۆی 5 هەفتە لە یارییەکانی پرێمەرلیگ تەنها 7 خاڵی کۆکردووەتەوە. بە دوو دۆڕان و یەکسانبوونێک بە جارێ 8 خاڵیان لەدەستچووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button