ئیسپانیاگرنگترین

ناوبژیوان هۆکاری دەرنەکردنی ئێندریک ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد و یارییەکەی 3-2 بردەوە.

بەدرێژایی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە لە بڕیارەکانی ئالیخاندرۆ رویزی ناوبژیوان ناڕازیبوون، بەتایبەت یاریزانان و هاندەرانی ریال مەدرید، کە هاندەران چەندین درووشمیان دژی ناوبژیوانەکە دەگووتەوە.

رویز چوار کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی ریال مەدرید بەرزکردەوە، بەڵام لویس گارسیای راهێنەری ئالاڤێس لەوبڕوایەدایە ستەمیان لێکراوە و ناوبژیان دەبوو لەبری کاری زەرد، کارتی سوور بەڕووی ئێندریک بەرزبکاتەوە.

دوای یارییەکە ناوبژیوان راپۆرتی خۆی پێشکەش بە لیژنەی ناوبژیوانان کردووە و بەمشێوەیە هۆکاری کارتەکانی روونکردووەتەوە؛

لە خولەکی 4 فێدێرێکۆ ڤالڤێردێ بەدەست ئاماژەیەکی ناڕەزایی لەسەر بڕیارێکمدا، بۆیە کارتی زەردم بەڕوویدا بەرزکردەوە.

لە خولەکی 30 بەهۆی پێدانی تێبینی هونەری لەسەر بڕیارێکم و دەربڕینی ناڕەزایی کارتی زەردم بەڕووی ڤینیسیۆس جونیۆر بەرزکردەوە.

لە خولەکی 83 بەهۆی هەڵەشەیی و سەرەڕۆیی لێدان لە یاریزانێکی بەرامبەر کارتی زەردم بەڕووی ئێندریک بەرزکردەوە.

لە خولەکی 90+6 بەهۆی پێدانی تێبینی هونەری لەسەر بڕیارێکم و دەربڕینی ناڕەزایی کارتی زەردم بەڕووی لوکا مۆدریچ بەرزکردەوە.

ریال مەدرید 39 یاریی بەدوای یەک لە لالیگا نەدۆڕاوە، لەم وەرزە لەکۆی 7 یاریی 5 بردنەوە و 2 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button