فه‌ره‌نساگرنگترین

پەیامی ماڵئاوایی رافایێل ڤاران

ماڵئاوایی ئەفسانەیەکی دیکە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی رافایێل ڤارانی فەرەنسی لە تەمەنی 31 ساڵی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

ڤاران لە هەژماری فەرمی خۆی پەیامێکی بەسۆزی بڵاوکردووەتەوە، هۆکاری وازهێنانی ئاشکرا دەکات و شوێنی کاری داهاتووی خۆشی رادەگەیەنێت.

قسەیەک هەیە بەردەوام دەگووترێتەوە، شتە باشەکان دەبێ رۆژێک کۆتاییان پێبهێت.

لە کاروانی وەرزشیمدا، رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بوومەوە، لە کاتی جیاوازدا ئاڵنگەرییەکان زیاد دەبوون، هەندێکجار چارەسەرکردنیان مەحاڵ بوو. هەستی زۆر ناوازە و ساتی زۆر تایبەت و یادەوەری جوانم هەیە. بەم هەستە جیاوازانەوە، شانازییەکی زۆری پێبەخشیم و ئێستاش وازهێنانی خۆم لە یارییکردن رادەگەینم، بەڵام لەسەرووی هەموو شتێکەوە، خۆشم دەوێن.

لە بەرزترین پێوەرەکاندا بڕیار دەدەم، دەمەوێت بەهێزەوە وازبێنم، پێویستیت بە دۆز (ژەمێک دەرمان)ی بەهێز هەیە، تاوەکو گوێ لە دڵ و مەیلەکانت (غەریزە) بگریت. حەز و پێویستی دوو شتی زۆر جیاوازن، هەزاران جار کەوتووم و هەڵساومەتەوە، بەڵام ئێستا ئەو کاتەیە، دەبێ واز لە یارییکردن بهێنم. دوا یاریشم بردنەوەی نازناوێک بوو لە وێمبڵی.

خۆم خۆشدەویست کاتێک بۆ خۆم، یانەکەم، وڵاتەکەم، هاوتیمەکان و هاندەران  و هەر یانەیەک یاریم بۆکردبێت، دەجەنگام. لە یانەی لانسەوە بۆ ریال مەدرید، مانچێستەر و هەڵبژاردەی وڵاتەکەم. بەرگریم لە هەموو لۆگۆیەک کردووە، کە یاریم بۆی کردووە. هەموو خولەکێکی یارییەکانم خۆشویستووە. یارییکردن لە بەرزترین ئاستدا، ئەزموونێکی ناوازەیە. هەموو ئاستێکی جەستە و دەروونت تاقیدەکرێتەوە. ئەزموون ئەو سۆزە لە هیچ شوێنێکی دیکە دەستناکەوێت. وەکو وەرزشوانێک، هەرگیز دڵخۆش نابین، هەرگیز سەرکەوتنەکان قبووڵ ناکەین، ئەمە سرووشتی ئێمەیە و هەر ئەمە پڕوزەمان دەکات.

هیچ پەشیمان نیم، ئەگەر کاتیش بگەڕێتەوە، هیچ شتێک ناگۆڕم. هەرگیز خەونم بەم هەموو دەستکەوتە نەدەبینی. دوور لە بردنەوەی نازناو و دەستکەوت، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم، چونکە بەردەوام بە بنەماکانی دڵسۆزیم پابەندبووم. هیوادارم توانیبێتم ببمە مایەی شانازی بۆ ئێوە.

ئێستا ژیانێکی دوور لە یاریگا دەستپێدەکەم، لە کۆمۆ دەمێنمەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی لاپچین و لوولاق پارێز بەکاربهێنم. بەمزووانە وردەکارییەکان بە ئێوە رادەگەیەنم.

لە ناخی دڵمەوە، سوپاسی هاندەرانی ئەو یانانەی یاریم بۆ کردووە، بۆ هاوتیمەکان، بۆ راهێنەرانم، بۆ ستافی یانەکان دەکەم. سوپاستان دەکەم، چونکە کاروانی منتان زۆر تایبەت کرد و گەیشتم بەو خەونانەی، هەرگیز خەوم پێوە نەدەبینی.

سوپاس تۆپی پێ

لەگەڵ خۆشەویستی رافا

فەرمی؛ ڤاران وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

بابەتی زیاتر

Back to top button