بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

دوای رزگاربوونی ژیانی سێرجیۆ ریکۆ پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاش ئەوەی پزیشکەکان رووناکی سەوزیان بۆی هەڵکرد، سێرجیۆ ریکۆ بۆ یاریکردن دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، سێرجیۆ ریکۆ لەگەڵ یانەی غەڕافەی قەتەری گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتی قەتەر دەکات و دواتر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە قەتەرییەکە واژۆ دەکات.

ریکۆ لە مانگی حوزەیران گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات و بێ یانە بوو، بە گرێبەستێکی ئازاد روو لە قەتەر دەکات.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لە 28ـی ئایاری ساڵی رابردوو لە ئیسپانیا ئەسپێکی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو بەسەریدا رۆیشت، بەوهۆیە زیانێکی زۆر بەر سەر و ملی کەوت.

بەو هۆیە 19 رۆژ لە کۆمادا بوو، بۆ ماوەی 36 رۆژیش لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی بوو، ریکۆ لە مانگی تەموز چاودێری چڕی جێهێشت، مانگێک دواتریش نەخۆشخانەی جێهێشت و بەتەواوی چاکبووەوە.

لە سەرەتای 2024 پشکنینی پزیشکی وردی بۆکرا و لە مانگی نیسانیش دەستی بە مەشق و راهێنانەکانی کردەوە و بۆ یاریکردن ئامادەبوو، بەڵام لە مانگی تەمموز گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی هات.

ریکۆ یاریی بۆ یانەکانی سێڤییا، فولهام، ریال مایۆرکا و پاریس سانجێرمان کردووە. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 277 یاریی کردووە، 380 گۆڵی لێکراوە و لە 87 یاری تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button