ئینگلتەراگرنگترین

سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەیانەوێت ببنە سپۆنسەر چێڵسی

بلووز پێویستی بە سپۆنسەرە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گفتوگۆی لەگەڵ سێ کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانی دەستپێکردووە و یەکێکیان دەبێتە سپۆنسەری سەر درێسەکانی بلووز.

دووەم وەرزە لەسەر یەک، چێڵسی بەبێ سپۆنسەری سەرەکی سەر درێس بەشداری خوولەکان دەکات. گرێبەستی ساڵی رابردوویان لەگەڵ ئینفینت ئاتلێت لە هاوینی رابردوودا بەسەرچوو.

کاوە سۆڵهێکۆل، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ قەتەڕ ئێروەسی و دوو کۆمپانیای دیکەی هەمان بوار.

قەتەڕ ئێروەیس سپۆنسەری پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا و ئینتەر میلانە و دەیەوێت لە بەریتانیا شوێنپێی خۆی بکاتەوە.

بەهۆی بەشداری نەکردنی چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ، کۆمپانیا گەورەکان بە ئاسانی نایانەوێت ببنە سپۆنسەر یانە لەندەنییەکە.

چێڵسی پێنج یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی بەبێ سپۆنسەر بەڕێکردووە و پێناچێت ئاوا زوو سپۆنسەر بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button