ئیسپانیاگرنگترین

لەمەودوا دەبێت هاندەرانی ریال مەدرید بەبێ دەنگی ئاهەنگبگێڕن

Yariga App

یاریگا –

دراوسێکانی ریال مەدرید سکاڵایەکی نوێ لەدژی یانەکە تۆماردەکەن و ناڕەزاییان کۆتایی نەهاتووە.

ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، دانیشتوانی نزیک یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە بەرزی دەنگی هاندەرانی ریال مەدرید ناڕازین داوا دەکەن دەنگە دەنگی هاندەران لە یاریگاکە کەم بکرێتەوە و هاندەران لەکاتی گۆڵەکان بەبێ دەنگی ئاهەنگبگێڕن.

هەفتەی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی ریال مەدرید رایگەیاند بەهۆی ناڕەزایی دراوسێکانی بڕیاریداوە سەرجەم کۆنسێرتەکانی ئەمساڵ بۆ ساڵی 2025 دوابخات. بەڵام وادیارە ئەوە نەبووەتە چارەسەری کۆتایی و هێشتا دانیشتوانی ناوچەکە بەرۆکی ریالیان بەرنەداوە.

لەدوای نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، یانەکە لەپێناو زیادکردنی داهات، یاریگاکەی بۆ چەندین بۆنەی جیاواز تەرخانکردووە، بەڵام کارەکان بەپێی پلان ناڕۆن، بەهۆی سکاڵا زۆرەکانی دانیشتوانی نزیک یاریگاکە ریال مەدرید بەناچاری بۆنە و ئاهەنگەکانی سانتیاگۆی راگرتووە و ئەمەش یانەکەی تووشی زیانێکی دارایی زۆر کردووە.

بەڵام کێشەی ئەمجارەیان جیاوازترە و پەیوەستە بە هاندەران، بەوپێیەی لە هەموو یاریگایەک هاندەران ئازادن لە چۆنیەتی خۆشی دەربڕین ئەستەمە بتوانرێت ئەو دەنگە زۆرەیان کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ریال مەدرید لە 2019 دەستی بە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کرد و لە سەرەتای 2024 کارەکان کۆتاییان هات. تێچووی بیناسازی و نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە لە سەرەتای دروستکردنی تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ملیارێک و 732 هەزار یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button