ئینگلتەراگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ یاریزانێکی وۆلڤز کۆتایی هات

ژمارەی پێکان لە پرێمەرلیگ زۆر زیادبووە

Yariga App

یاریگا –

یێرسن مۆسکێرا، بەرگریکاری وۆڵڤز بەشداری هیچ یارییەکەی دیکەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ناکات.

لە یاریی رابردووی وۆلڤز بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، مۆسکێرا لە دوای پێکدادانی لەگەڵ مۆرگن رۆجەرز، تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی کۆڵۆمبی بەستەری پێشەوەی ئەژنۆی چەپی پچڕاوە و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی ئەم وەرزە بکات.

بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا، مۆسکێرا نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی بکات و بەمەش تاوەکو سەری ساڵ، پێویستی بە چارەسەری چڕ دەبێت.

مۆسکێرا لە هەر پێنج یارییەکەی ئەم وەرزە وۆلڤز لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە، جیا لە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە، وۆلڤز لە خزمەتەکانی تۆتی، بوبەکر تراورێش بێ بەشە.

یەکشەممە وۆڵڤز لە مۆڵنیکس میوانداری لیڤەرپوول دەکات، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی تۆتی، ئەوا گاری ئۆنیڵ کرەیگ داوسن یان سانتیاگۆ بوێنۆ بەشداری پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button