ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی بارودۆخی ئێمباپێ رووندەکاتەوە و خۆی لە رەخنەکانی ڤینیسیۆس دەدزێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دوای بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر  دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە خولی ئیسپانیا باسی دۆخی ئێمباپێ ڤینی كرد.

ئانچێلۆتی دوای یارییه‌كه‌ گوتی، ئێمباپێ باشە، كه‌مێك هه‌ستی به‌ ماندوویه‌تی كرد، داوای گۆرانكاریكرد، ئه‌و  ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، پێموایە ئێمە لە هێرشبردندا یارییەکی باش دەکەین.

گوتیشی، ئەوەی پێشتر وتم دووبارەی دەکەمەوە، به‌رێوه‌بردنی یاییه‌كان گۆڕاوە، دەبێت رابێین، بەهۆی ناڕەزایەتییەوە 4 یان 5 کارتی زەردمان وه‌رگرتووه‌، دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لە ناڕەزایەتی دەربڕین، ئەوە هەموو شتێکە، دەبێت خۆمان لەگەڵ یاسا نوێیەکان بگونجێنین.

سەبارەت بەو قسانەی ڤینی بە ناوبژیوانەکەی گوتووە، راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ رایگه‌یاند، به‌ ڤینیم گوت، کارتە زەردەکان بەهۆی ناڕەزایەتییەکان بەلای منەوە زیادەڕەوییان تێدا کراوە، دەبێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م یاریزانەکان ناڕەزایەتی دەرنەبڕن.

سەبارەت بە گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەری ئالاڤێس لە کۆتایی یارییەکەدا گوتی، هیچ شتێك نه‌بوو، ئێمە دوای یارییەکە بەبێ هیچ گرفتێك و  رووبەڕووبوونەوەیەک، بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ ده‌ربڕی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button