عێراقکوردستان

گازی باکوور کەمپێکی مەشق و راهێنانی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

نوێنەرەکەی شاری کەرکوک لە خولی نایابی عێراق وەک ئامادەکاری بۆ خولەکە کەمپێکی مەشق و راهێنان بۆ ماوەی 10 رۆژ دەکاتەوە.

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکانی خولی نایابی عێراق بۆوەرزی نوێ، بە راهێنەرایەتی مەحمود مەجید گازی باکوور گەیشتە هەولێر و یەکەم یەکەی مەشقی خۆیان لە یاریگای بروسک کرد، کەمپە مەشقیەکەی گازی باکوور 10 رۆژ دەخایەنێت و بریاریشە لەم ماوەیەدا سێ یاریی دۆستانە بکات کە تا ئێستا دیاری نەکراوە بەرامبەر کام یانە یارییەکان دەکەن.

بۆ وەرزی نوێی خولەکە گازی باکوور زۆرترین گۆڕانکاری کردووە لە پێکهاتەکەیدا کە سەرجەمیان لە سەر داوای مەحمود مەجیدی راهێنەر بووە کە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی رومادی توانی بگاتە پلەی ئۆفی خولەکە و بەرامبەر پێشمەرگەی سلێمانی شکستیان هێنا، ئامانجی تیپەکەش لە خولەکە بە دەستهێنانی ئەنجامی شایستەیە.

گازی باکوور لە وەرزی رابردوودا نەیتوانی بگاتە قۆناخی دووەمی خولەکە و بە زەحمەت مانەوەی لە ریزی نایاب مسۆگەر کرد، خولی نایابی عێراق بۆ یەکەمجار بە بەشداری 20 یانە و بە شێوازی یەک کۆمەڵە و چون و هاتن دەکرێت، بریاریشە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو خولەکە دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button