ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا شوێنگرەوەی شتیگنی دیاریكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی شوێنگرەوەی تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی و كاپتنی یانەكەی دەستنیشانكرد.

ڤیاڕیال لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد، یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی لالیگا.

لە خولەكی 48 یارییەكەدا تێر شتیگن تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە راستەوخۆ یاریگای جێهێشت و ئیناكی پێنا جێگای گرتەوە.

بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی شتیگن کە 8 مانگ دەخایەنێت، کۆمەڵەی لالیگا رێگا بە بارسێلۆنا دەدات گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی نوێ واژۆ بکات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بژاردەی یەكەمی بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنەوەی تێر شتیگن ڤۆسیێچ چێزنی گۆڵپارێزی پێشووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یوڤێنتوسی ئیتاڵییە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، یانە كاتالۆنییەكە چێزنی هەڵبژاردووە و دەیانەوێت لە رێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكیەوە لە بڕیاری وازهێنان لە یاریكردن پاشگەزی بكەنەوە.

سپۆرت ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەهۆی سێ هۆكارەوە بارسا چێزنی هەڵبژاردووە، یەكەم فلیك خۆشی دەوێت، هۆكاری دووەم ئاستە بەرزەكەی و سێیەم هۆكاریش تەمەنی لە پاڵێوراوەكانی دیكە كەمترە.

چێزنی بە درێسی هەڵبژاردەی پۆڵەندا

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button