ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت باسی پێکانەکەی ئالیسن و بەشداریکردنی کیێزا دەکات

''پەلە لە کیێزا مەکەن''

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن، بەشداری لە یاریی سبەی شەوی لیڤەرپوول بەرامبەر وێستهام یونایتد ناکات.

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکە بە رۆژنامەنووسی راگەیاند، ئالیسن بەشداری یارییەکەی وێستهام ناکات و لەوانەیە بەشداری لە یاریی هەفتەی داهاتووی پرێمەرلیگیش، بەرامبەر وۆڵڤز نەکات.

کۆوامین کێڵێهێر، گۆڵپارێزی یەدەک، بەشداری لە یاریی رابردووی رێدز بەرامبەر بۆرنمس 3-0 کرد، پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی سبەی شەویش پارێزگاری لە گۆڵی لیڤەرپوول بکات.

ئالیسن پێکانی لە ماسوولکەدا هەیە، سڵۆت نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی ئالیسن بکات.

بەدڵناییەوە کێڵێهێر سبەی گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت، هەرچەندە ئالیسن خەریکە چاکدەبێتەوە، بەڵام هێشتا زووە بگەڕێتەوە یارییکردن. بزانین بۆ یاریی داهاتووی پرێمەرلیگ بەرامبەر وۆڵڤز چی دەبێت.

هەرچەندە هاندەرانی لیڤەرپوول بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەشداری زۆری فێدێریکۆ کیێزان، بەڵام سڵۆت رایەکی جیاوازی هەیە

پێم وایە ناتوانێت بەشداری لە 90 خوولەکی یارییەکدا بکات. لە چەند مانگی رابردوودا، تەنیا بەشداری لە 25 خوولەکدا کردووە. هیچ یارییەکی دۆستانەی لەگەڵ یوڤێنتوس نەکرد، بەڕای من دەبێ هەندێک چاوەڕێ بین. لەبەر ئەوەی ناتوانێت 90 خوولەک یاریی بکات و سبەی یارییەکی بەهێزمان بەرامبەر وێستهام هەیە، بۆیە پەلە ناکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button