ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

دوای زیاتر لە دوو مانگ یوێفا دانی پێدانا؛ حاڵەتەکەی کوکورێیا پێناڵتی بوو

ناوبژیوان لە یۆرۆی 2024 لێدانێکی سزای بۆ ئەڵمانیا هەژمار نەکردووە

Yariga App

یاریگا –

دوای زیاتر لە دوو مانگ یوێفا دانی پێدانا، لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا زوڵم لە ئەڵمانیا کرا و لە یاریی بەرامبەر ئیسپانیا لێدانی سزای بۆ هەژمار نەکراوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لە نووسراوێکیدا کە ئاڕاستەی ناوبژیوانانی کردووە، دانی بەوەداناوە لە یاریی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 ئەنتۆنتی تایلۆر ناوبژیوانی ئینگلیزی یارییەکە زوڵمی لە مانشافت کردووە و لێدانێکی سزای دروستی بۆ هەژمار نەکردوون.

Euro 2024: Spain - Germany

یوێفا لە نووسراوەکەیدا حاڵەتی تۆپ بەر دەستکەوتنی مارک کوکورێیا بەرگریکاری ئیسپانی بە لێدانی سزا هەژمار کردووە، کە لە چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024، بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەناو ناوچەی سزا لە خولەکی 107 تۆپ بەر دەستی کەوت بەڵام ناوبژیوانە ئینگلیزییەکە رەتیکردەوە بیکاتە لێدانی سزا و لاڕۆخا لەو یارییە 2-1 بردنەوەی بەدەستهێنا و دواتر بووە پاڵەوانی ئەوروپا.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، یوێفا داوای لە سەرجەم ناوبژیوانان کردووە لە یارییەکان هەرکاتێک لەناو ناوچەی سزا تۆپ بەردەستی یاریزانان کەوت و بووە هۆی رێگری لە بەردەم چوونە ژوورەوەی تۆپ بۆ ناو گۆڵ، لێدانی سزا هەژمار بکەن، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، ئەگەر بەرگریکارێک لە ناوچەی سزا تۆپ بەردەستی کەوت، دەبێت دەستی کراوە بێت و بە ئەنقەست بێت، ئینجا لێدانی سزای هەژمار دەکرێت.

UEFA Referees Committee admits Cucurella handball should have been called a  penalty

بابەتی زیاتر

Back to top button