ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد 7.3 ملیار پاوەند بۆ ئابووری بەریتانیا زیاد دەکات

92 هەزار هەلی کار زیاد دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریگای نوێی مانچێستەر یونایتد ساڵانە بڕی 7.3 ملیار پاوەند بۆ ئابووری بەریتانیا زیاد دەکات.

مان یونایتد بە هاوبەشی لەگەڵ ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس (یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی راوێژکاری) کاریگەری ئابووری یاریگا نوێیەکەی لەسەر ئابووری بەریتانیا هەڵسەنگاندووە.

مانچێستەر یونایتد بەنیازە یاریگایەکی 100 هەزار کورسی دروستبکات و بەگوێرەی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنەکان بێت، ساڵانە 7.3 ملیار پاوەند بۆ ئابووری بەریتانیا زیاد دەکات.

پڕۆژە نوێیەکە زیاتر لە 92 هەلی کار دەڕەخسێنێت و 17 هەزار شوێنی نیشتەجێبوونیش لەخۆدەگرێت. بەگوێرەی لێکدانەوەکانی مان یونایتد بێت، ژمارەی گەشتیاران بۆ شارەکە و بەریتانیا بەگشتی زۆر زیاد دەبێت.

سێر جیم راتکڵیف، هاوخاوەنی مان یونایتد کە لە هەمان کاتدا دەوڵەمەندترین کەسی بەریتانیایە، دەیەوێت یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین یاریگاکانی جیهان دروست بکات و کردووەیەتییە کاریی لە پێشینەی خۆی.

مان یونایتد لە کۆی پێنج یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ 7 خاڵی کۆکردووەتەوە، چوارشەممە کاروانی یۆرۆپالیگ بەرامبەر تفێنتی دەستپێدەکات.

مانچێستەر یونایتد جێبەجێکردنی پلانێکی گەورەی دەستپێکرد

بابەتی زیاتر

Back to top button