ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاری ریال مەدرید V ئالاڤێس؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە ریال مەدرید لە حەوتەم یاری لالیگا بۆ وەرزی 2024/25 لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یانە شاهانەكە هەفتەی رابردوو بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئیسپانیۆلیان بردەوە و ژمارەی ئەو یارییانەی كە تووشی شكست نەهاتوون بۆ 38 یاری بەرزكردەوە.

كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی 2024/25یان بە بردنەوەی نازناوی سوپەری ئەوروپا دەستپێكرد، كاتێك توانیان لە ئاتاڵانتا ببەنەوە، لە لالیگاش بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێن و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای بارسای پێشەنگەوەن.

ریال مەدرید لە لالیگادا بەگۆڵێك لەگەڵ مایۆركا و لاس پاڵماس یەكسان بوو، لە یانەكانی ڤایادۆلید، ریال بێتیس ، ریال سۆسێداد و ئیسپانیۆلی بردەوە.

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لەكۆی شەش یاری ئەم وەرزەی لالیگادا لە سێ یاری براوە بووە، دوو یاریش دۆڕاوە و یارییەكیش یەكسان بووە، بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگا دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كارلۆ ئانچێلۆتی بە بێ هەریەك لە براهیم دیاز، دانی سێبایۆس، ئێدواردۆ كاماڤینگا و دەیڤد ئالابا رووبەرووی ئالاڤێس دەبێتەوە.

ئالاڤێسیش بە بێ هۆگۆ رامۆس رووبەڕووی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاسكوێز، چوامینی، رودیگەر ، مێندی

بێڵینگهام، مۆدریچ، ڤاڵڤێردی

رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئالاڤێس

سیڤێرا

پێنا، سیدلار، عەبقەر، تێناگلیا

جۆردان، گیڤارا

رۆبلێس، ستۆیشكۆڤ، دۆمینیگێز

مارتینێز

بابەتی زیاتر

Back to top button