تێنسگرنگترین

جامی دەیڤز پڕە لە ئەستێرە؛ نادال و سینەر دەبینین

لە نۆڤێمبەری داهاتوو لە مالاگا بەڕێوەدەجێت

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە یانیک سینەر و کارلۆ ئالکاراز لە جامی دەیڤز کە بڕیارە لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، رووبەڕووی یەکترببنەوە.

پێکهاتەی هەڵبژاردەکانی بەشدار لە جامی دەیڤز ئاشکراکران، پاڵەوانیەتییەکە لە 19 تاوەکو 24ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەم لە مالاگا، ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

رافایێل نادال، خاوەنی 22 گراند سلام، لە پێکهاتەی ئیسپانیا دەبێت، بەڵام ئەڵمانیا لە تواناکانی ئالێکساندەر زڤێرێڤ بێبەش دەبێت.

هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا، ئەرجەنتین، ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئوسترالیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا بەشداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.

لە قۆناخی یەکەمدا، ئیتاڵیا رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە، ئەمریکاش بەرامبەر ئوسرالیا یاریی دەکات، ئەڵمانیا بەرامبەر کەنەدا و ئیسپانیاش رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

لۆرێنزۆ موسێتی، فلاڤیۆ کۆبۆڵی لەگەڵ سینەر یاریی دەکەن و چاوییان لە بردنەوەی نازناوەکەیە.

پێکهاتەی هەڵبژاردەکان

ئەرجەنتین

سێباستیان بایز، فرانسیسکۆ کێروندۆلۆ، تۆماس ئێچێڤێری، ماکسیمۆ گۆنزالێز، ئاندرێس مۆڵتێنی، گیلێرمۆ کۆریا (کاپتن).

ئوسترالیا

ئەلێکسی پۆپیرین، جۆردن تۆمسن، تاناسی کۆکیناکیس، ماکس پورسێڵ، ماتیو ئێبدێن، لێیتن هیویت (کاپتن).

کەنەدا

فێلیکس ئالیاسیمێ، دێنیس شاپۆڤالۆڤ، گابریێل دیالۆ، ئەلێکسی گالارنیاو، ڤاسێک پۆسپیسیل، فڕانک دانچێڤیچ (کاپتن).

ئەڵمانیا

یان لێنارد سترووف، یانیک هانفمان، کێڤن کرافێتز، تیم پیوتز، مایکڵ کۆڵمان (کاپتن).

ئیتاڵیا

یانیک سینەر، لۆرێنزۆ موسێتی، فلاڤیۆ کۆبۆڵی، ئاندرێس ڤاڤاسۆری، سیمۆن بۆلێلی، فیلیپۆ ڤۆڵاندری (کاپتن).

هۆڵەندا

تاڵۆن گرێکسپۆر، بۆتیچ ڤان دێ زاندشڵەپ، یێسپەر دێ یۆنگ، وێسلی کۆڵهۆف، پۆڵ هاریوس (کاپتن).

ئیسپانیا

کارلۆس ئالکاراز، رۆبێرتیۆ ئاگووت، رافایێل نادال، پابلۆ بووستا، مارسێل گرانۆلێرس، دەیڤد فێرێر (کاپتن).

ئەمریکا

تایلەر فریتز، تۆمی پۆڵ، بێن شێڵتن، راجیڤ رام، ئوستن کراچیک، بۆب بڕاین (کاپتن).

بابەتی زیاتر

Back to top button