ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا بە هۆکارێکی کەسییەوە مۆڵەت بە هالاند دەدات

گەڕاوەتەوە نەرویج

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بەشداری لە یاریی ئەمشەوی مانچێستەر سیتی بەرامبەر واتفۆرد لە جامی کاراباو ناکات.

هالاند لەم وەرزە 10 گۆڵی لە پێنج یاریی پرێمەرلیگدا کردووە، دوای یەکسانبوونی تیمەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ، پێپ گواردیۆلا مۆڵەتی بە ئەسێرەکە داوە و ئێستا گەڕاوەتەوە نەرویج، تاوەکو بەشداری لە پرسەی ئیڤار ئێگیا، هاوڕێی ماڵباتەکەی بکات.

ئیڤار لە سەرەتای ئەم مانگە کۆچی دواییکرد و بەهۆی جەنجاڵی خشتەی یارییەکان، هالاند نەیتوانی ئامادەی پرسەکە بێت، بۆیە گواردیۆلا مۆڵەتی پێداوە و بەشداری لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر واتفۆرد ناکات.

ئێگیا ئیڤار، کەسێکی زۆر نزیکی ماڵباتی هالاند بوو، رۆڵێکی باڵای لە سەرخستنی ئێرلینگ لە ژیانی کەسی و وەرزشیدا گێڕاوە.

لە یاریی رابردوودا، هالاند گۆڵێکی لە ئارسیناڵ کرد و ریکۆردێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی شکاند، دوای ئەوەی بە 105 یاریی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندووەتە 100.

یاریی داهاتووی مان سیتی بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتدە و پێشبینی دەکرێت، هالاند ئامادەی یارییەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button