یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ئەستێرەیەكی ریال مەدرید براوەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە و لە بردنەوەی ئاگادار كراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، یەكێك لە ئەستێرەكانی ریال مەدرید لە بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاگادار كراوەتەوە.
بۆ باڵۆن دۆری 2024 حەوت یاریزانی ریال مەدرید پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكەن ئەوانیش بریتین لە ( جود بێڵینگهام، دانی كارڤاخال، تۆنی كروس، كیلیان ئێمباپێ، ئانتۆنیۆ رودیگەر، فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی و ڤینیسیۆس جونیۆر).
They’re all here!
But… who should win it? #ballondor pic.twitter.com/SrkHBrJtuI
— Ballon d’Or (@ballondor) September 4, 2024
ماركا لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر لە بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ ساڵی 2024 ئاگادار كراوەتەوە.
وەرزی رابردوو ڤینیسیۆس جونیۆر ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و هاوكاری یانەكەی لە بردنەوەی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و سوپەری ئیسپانیا كرد.
🚨 Vinicius toca el oro. París y el río Sena, el primer protagonista de los Juegos Olímpicos, esperan al brasileño para su coronación como mejor del mundo durante la temporada 23-24
🏆🇧🇷 El brasileño ya sabe que le espera la gloria pic.twitter.com/56dSYmVrxI
— MARCA (@marca) September 23, 2024
وەرزی رابردوو ڤینی بەشداری لە 39 یاریدا كرد و توانی 24 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 28 مانگی داهاتوو لە ئاهەنگێكی گەورەدا ناوی براوەی باڵۆن دۆری ساڵی 2024 رابگەیەندرێت.