ئه‌وروپاگرنگترین

مان سیتی ئامادەکاریی دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستیرەیەکی بایرن میونشن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی خۆی بۆ گواستنەوەیەکی گەورە ئامادەدەکات و خەزێنەکەی هەڵدەپچڕێنێ لەپێناو ئامانجەکەی لە بایرن میونشن.

جەمال موسیالا بووەتە جێی سەرسامی پێپ گواردیۆلا و کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکەش گرفتی ماددی لەبەردەمدا ناهێڵن بۆ چنگخستنی تواناکانی ئەستێرە ئەڵمانیەکە.

موسیالا تەنها لە سیتیەوە داوانەکراوە، ماوەیەکیشە بارسێلۆنای ئیسپانی نیازیان لێی هەیە و خودی یارزانەکەش هێشتا دڵنیاییەکی تەواوەتی نەداوەتەوە باڤارییەکان بۆ پێکەوەبوونێکی درێژتر.

لە جەنگی ماددەدا رەنگە سیتی باڵادەستتربێ وەک لە کەتەلۆنییەکان کە ئێستا لە قەیرانێکی قووڵی داراییدان.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی TEAMtalkی ئینگلیزی، سیتیزنس ئامادەکاریی دەکەن بۆ دابینکردنی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ خەرجی گواستنەوەی جەمال.

موسیالا کە لە هەردوو پێگەی ناوەڕاستی هێرشبەریی و باڵیش یاریی دەکات، تازە تەمەنی 21 ساڵە. بەڵام وەرز لەدوای وەرز تواناکانی بەردەوامە لە پێشوەچوون و ئەم وەرزە لە 6 یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی 5 گۆڵیکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button