جیهانگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی ریاڵ مەدرید ئامادەیە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی پێشووی ریاڵ مەدرید دەیەوێ فریای قەیرانەکەی بارسێلۆنا بکەوێت و پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە فەرمی راگەیەندرا کە مارک ئاندری تێر شتیگن بەهۆی ئەو پێکانەکەی لە یارییەکەی ڤیاڕیاڵ تووشی هات پێویستی بە نەشتەرگریە لە ئەژنۆیدا و ئەم وەرزە بۆی کۆتایی هاتووە، هەرزوو رۆشناییەکان چوونە سەر چەند بژاردەیەکی خێرا، لەنێویاندا کایلۆر ناڤاسی کۆستاریکی.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریەکان، ئەو گۆڵپارێزەی پێشووی ریاڵ خۆشحاڵ دەبێ بە پوەیدەنیکردنی بە بارساوە بۆ شوێنگرتنەوەی شتیگن و ئامادەشە دەستبەجێ ئەوە ڕووبدات بەوپێیەی ئێستا ناڤاس بێ یانەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ناڤاس تەنانەت کێشەی مووچەشی نابێ لە باری پەیوەندیکردنی بە یانە رکابەرەکەی پێشوویەوە.

کایلۆر ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و لە وەرزی 2014-2019 پارێزگاری لە تۆڕی شاهانەکانی ئیسپانیای دەکرد پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ پاریس سانجێرمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button