عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی لە هەولێرە

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری هەولێر و یارییەکی دۆستانەشی بەرامبەر نەفتی وەسەت کرد.

وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی بە مەبەستی دوو یەکەی مەشقی و سێ یاری دۆستانە گەیشتە هەولێر، لە یەکەم رۆژی گەیشتنیان و یەکەم یاری دۆستانەیان بە ئەنجامی گۆڵێک لەگەڵ نەفتی وەسەت یەکسان بوو.

رۆژی چوارشەممە ( 23ـی ئەیول \ سێبتێمبەری 2024 ) لە یاریگای برایەتی یاریی دووەمی دۆستانەی خۆی بەرامبەر مەسافی باشوور دەکات، دواتر لە 27ـی ئەم مانگە و لە دوا یاریی ئامادەکاریدا بەرامبەر یانەی ناسڕیە یاریی دەکات و بەمەش کۆتایی بە سەردانەکەیان بۆ هەولێر دەهێنن، نوێنەرەکەی سلێمانی لە خولی نایابی عێراق وەرزی رابردوو لە دوا یاریی پلەی ئۆف بەرامبەر قاسم شکستی هێنا و نەیانتوانی سەرکەون بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2024 _ 2025 بە بەشداری 20 یانە و بە شێوازی چوون و هاتن یارییەکانی دەکرێت و دوو یانە سەردەکەون بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بریاریشە خولەکە لە ناوەراستی مانگی داهاتوو دەستپێبکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button