ئیسپانیاگرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی دوو مژدە بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات

"ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە"

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی مانەوەی لە ریال مەدرید بۆ ماوەیەکی درێژخایەن رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ کارلۆ ئانچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس قسەی بۆ میدیاکان کرد، ویستی مانەوەی خۆی لە مەدرید بۆ چەند ساڵێکی دیکە راگەیاند و نوێکرانەوەی گرێبەستی مێندی راگەیاند.

ئانچێلۆتی لەبارەی دۆخی یاریزانە پێکراوەکان؛

پلانمان وایە کاماڤینگا بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی رۆژی پێنجشەممە بکات و بۆ دێربی مەدریدیش ئامادەبێت.

جود بێڵینگهام چاکبووەتەوە و بۆ یاریکردن ئامادەیە، دانی کارڤاخال یەک دوو رۆژی دیکە پشوو دەدات و بۆ دێربی مەدرید ئامادە دەبێت.

بەرامبەر ئالاڤێس ڤینی، مێندی، رودیگەر و ڤاسکێس چانسی یاریکردنیان زیاترە، چونکە پشووی زۆریان وەرگرتووە.

سێبایۆس بە خێرایی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە، ئەمڕۆ لەسەر چیمەن مەشقی کردووە.

ئانچێلۆتی لەبارەی داهاتووی؛

ئامادەبوونم لە ریال مەدرید، شتێکی زۆر تایبەتە. ریال باشترین یانەی جیهانە، دەمەوێت بۆ چەند ساڵێکی دیکە لە مەدرید بمێنمەوە.

لەبارەی گرێبەستەکەی مێندی؛

فێرلاند مێندی گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە، دڵخۆشین بەوە.

لەبارەی یاریزانانی دیکە؛

فێدێریکۆ ڤالڤێردی دەتوانێت لە هەموو شوێنێکی یاریگا یاریی بکات، گرنگ نییە لەکوێی یاریگا یاریی پێدەکەم.

بۆ پێکانەکەی شتیگن بەداخەوەم، یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیهان.

ئێندریک دەزانێت پێویستە ئارام بگرێت، هەموو رۆژێک لەگەڵ باشترین هێرشبەرەکانی جیهان مەشق دەکات، زۆر دڵخۆشین بە ئاستی.

دێربی میلان؟ یارییەکی باش بوو بۆ ئێمەی هاندەرانی میلان، دوای ماوەیەکی زۆر لە ئینتەر میلانمان بردەوە “بە پێکەنینەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button