ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی شتیگن بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا پێکانی مارک ئاندرێ تێر شتیگنی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ورد بۆ شتیگن کراوە، دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی راستی پچڕاوە، بەوهۆیە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

هەر بەهۆی ئەو پێکانە سەختە ئەم وەرزە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە کۆتایی هاتووە و تاوەکو کۆتایی وەرز بۆ یاریکردن ناگەڕێتەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ گۆڵپارێزە تەمەن 32 ساڵانییەکە بکرێت، دوای نەشتەرگەرییەکە بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی دیکە بڵاودەکاتەوە و زانیاری زیاتر لەسەر دۆخی تەندروستی ئاندرێ ئاشکرا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button