ترسی گەورە لە پێکانەکەی رۆدری هەیە
یانەی مانچێستەر سیتی بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی رۆدرییە، بەڵام پێشبینییە سەرەتاییەکان بەرەو ئەوە دەچن رۆدری بۆ ماوەیەکی زۆر داببڕێت.
گواردیۆلا دوای یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئارسناڵ وتی ئەو هێشتا قسەی لەگەڵ پزیشکەکان نەکردووە بەڵام رۆدری یاریزانێکی پتەو و بەهێزە.
فیزیۆ سکۆت هەژمارێکی تویتەرە و راهێنەرێکی چارەسەری سروشتی تێیدا باسی پێکانی یاریزانان دەکات. سکۆت پێشتر بە دروستی پێشبینی ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانانی کردووە و ئەمجارەش بۆ رۆدری نوسییویەتی
“بەگوێرەی ئەوەی لە شیکاری ڤیدیۆییدا دەرکەوتووە، پێمان وایە پێکانی دڕانی بەستەری ئەژنۆیە. ئەژنۆی راست لە دیمەنەکدا دەبینرێت کە دەچەمێتەوە و دەبێتە هۆی جوڵانی شوێنی ئێسکی تیبیا. سکانی تیشکیی یەکلای دەکاتەوە، لە باشترین حاڵەت دا ئاڵسانی ئەژنۆیە بەڵام پێکانەکە خراپ دیار بوو. ئەگەر پچڕانی بەستەر بێت ئەوا سەروو نۆ مانگ دووردەکەوێتەوە”.
Rodri was taken off in the first half in Man City vs. Arsenal with a knee injury after a tussle in the corner.
Via video analysis, we believe it’s an ACL tear (+/- meniscus injury), as right knee shifts into knee valgus, direction change and a slight tibia bone shift.
Scans… pic.twitter.com/ekV5BK4sJX
— Physio Scout | Football Injury Analysis (@physioscout) September 22, 2024
رۆدری لە یارییە ئاگرینەکەی بەرامبەر مان سیتی هەر لە سەرەتای یارییەکەدا ئازاری پێگەیشت بەڵام درێژەی بە یاریکردن دا و تاوەکو لە پێکدادانێکی دیکەدا لە خولەکی 21 یاریگای جێهێشت و کۆڤاسیج جێگەی گرتەوە. لەو یارییەی هەردوولا بە دوو گۆڵ بەرامبەربوون.