ئیتاڵیاگرنگترین

فۆنسێکا: یاریزانانی میلان زۆر بوێرن

''چاومان لە نازناوەکانە''

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری میلان ستایشی ئازایەتی یاریزانانی کرد، دوای بردنەوەیان 2-1 لە ئینتەر میلان.

میلان لە دوا خوولەکەکانی یاریی دێربی تووڕە، گۆڵێکی لەڕێگەی ماتیۆ گابیا کرد و فۆنسێکای لە دۆخێکی خراپ رزگارکرد.

ئەمە یەکەم بردنەوەی میلان بوو لە دێربی دێلا مادۆنینا لەوەتەی ساڵی 2002، رۆسۆنێری شەش یاریی بە دوای یەکدا بە ئینتەر دۆڕا و دوێنێ رێچکەکەی راستەڕێکردەوە.

فۆنسێکا لە دوای یارییەکە بە DAZNی راگەیاند

یارییەکی زۆر گرنگ بوو، هۆکاری یەکەم، یاریی دێربییە و دەمێکبوو میلان نەیبردبووەوە. لەم دۆخەی ئێستاماندا، بردنەوەکە زۆر گرنگ بوو. پێم وایە یاریزانان بوێرییەکی زۆرییان پیشاندا و شایەنی بردنەوە بوون. دەمێکە هیچ یانەیەک نەبینیبوو، بەمشێوەیە کێشە بۆ ئینتەر میلان دروست بکات.

دەزانین، دەبێ زیاتر بەرەوپێشبچین، تاوەکو لە نازناوەکان نزیک بین، بەڵام ئەم بردنەوەیە زۆر گرنگبوو.

یاریی داهاتووی میلان بەرامبەر لێچییە و ئینتەر میلانیش رووبەڕووی یودینێزی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button