عێراقکوردستان

تەڵال بەلوشی؛ وەرگرتنی خاڵێک لە تەڵەبە خراپ نیە

Yariga App

یاریگا –

تەڵال بەلوشی راهێنەری زاخۆ دووپاتی دەکاتەوە یەکسان بوونەکەیان خراپ نیە بە وەرگرتنی خاڵێک لە یانەیەکی وەکو تەڵەبە.

لە یەکەم یاریی خۆیدا لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر تەڵەبە بەبێ گۆڵ یەکسان بوو، دوای تەواو بوونی یارییەکە تەڵال بەلوشی راهێنەری زاخۆ دەربارەی ئاست و ئەنجامی تیپەکەی گوتی؛

 گەڕانەوەمان بۆ زاخۆ بە خاڵێک ئاسایی یە و خراپ نیە تایبەت بەرامبەر یانەیەکی وەکو تەڵەبە کەتیپێکی جەماوەریە و خاوەن راهێنەرێکی بە تواناشن، لە گێمی یەکەم ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد بەڵام لێک تێنەگەیشتن هەیە لە نێوان یاڕیزانەکانمان تایبەت یاریزانە نێو خۆییەکان و پیشەگەرەکان کە بە تێپەڕبوونی کات و لە  یارییەکانی داهاتوو چارەسەر دەبێت.

محەمەد عەلی عەبود یاریزانی هێلی ناوەراستی زاخۆ کە وەرزی رابردوو لە یانەی زەوڕا یاریی دەکرد، بەشداری کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی کرد و لە سەر ئەنجامی یارییەکە گوتی؛

ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد تایبەت لە گێمی یەکەم، یاریزانەکانمان سوربوون لە سەر وەرگرتنی سێ خاڵ بەڵام بەخت لەگەڵ ئێمه نەبوو، ئامانجی ئەم وەرزەمان ئەوەیە کە لە چوار یانەکەی ریزبەندی پێشەوە بین.

زاخۆ لە یاریی دووەمدا لە نێو یاریگای خۆی رووبەرووی نەورۆز دەبێتەوە کە ئەویش لە یەکەم یارییدا بەرامبەر کەربەلا بەبێ گۆڵ یەکسان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button