ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی شتیگن ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت.

ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگا بارسێلۆنا بووە میوانی ڤیاریال و یارییەکەی 5-1 بردەوە.

بەڵام لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەم مارک ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانێکی سەخت بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس خاڤی میگێل بڵاویکردووەتەوە، دوای پشکنینە پزیشکییە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە شتیگن لە ئەژنۆی راستی پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەو هۆیە بە ئەگەرێکی زۆر ئەم وەرزە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە کۆتایی هاتووە.

هاوکات هانزی فلیکی راهێنەری یانەکە پاش یارییەکە دووپاتیکردەوە کە پێکانەکەی شتیگن سەختە، بەڵام دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی پشکنینە پزیشکییەکان بکەن.

بڕیارە سبەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە بارسێلۆنا پشکنینی وردی پزیشکی بۆ بکرێت و یانەکەش لە بەیاننامەیەکی فەرمی زانیاری ورد لەسەر پێکانەکەی بڵاودەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button