ئینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ هەڕەشە لە ئێدی هاوی راهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

کێشەکان لە نیوکاسڵ گەشتووەتە ئاستی تەقینەوە و یانەکەش هەڕەشەی دوورخستنەوەی راهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە دەکات.

ماوەیەکە هەستیاریی نێوان ئێدی هاوی راهێنەر و پاوڵ میشێلی بەڕێوبەری وەرزشی دروستبووە و تا بەم دواییانە گەشتە ئاستی رووبەڕووبوونەوە و مشتومڕ. ئەگەرچی لە کۆتا لێدوانیدا هاو ئامادە نەبوو باس لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندیەکە بکات لەگەڵ میشێل، بەڵام یانەکە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بۆ هەردوولا ناردووە.

گرفتی نێوان ئەو دووانە بەگوێرەی دەنگۆیەکان بەهۆی جیاوازیی و ناتەباییانە لە سیاسەتی گواستنەوەکان.

دوێنێ نیوکاسڵ کە تا پێش یارییەکەی فوڵهام سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکی هەبوو بەبێ دۆڕان، چانسی ئەوەی هەبوو بە بردنەوە خۆی بگەیەنێتە سەرووی ریزبەندی پرێمەرلیگ، بەڵام وادیارە کێشەکان رەنگدانەوەی خۆی هەبووە بەسەر تەواوی تیمەکەوە هەربۆیە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو 3-1 بە دژبەرەکەی دۆڕا.

بەگوێرەی نوێترین زانیاری Football Insider، نیوکاسڵ بەڕێوەبەری وەرزشیەکەیان لەکار لادەبەن پێش ئەوەی بیر لە دوورخستنەوەی ئێدی هاوی راهێنەر بکەنەوە ئەگەر گرژیەکانی نێوانیان بەردەوامبێ.

نیوکاسڵ دوای پێنج هەفتە 10 خاڵی کۆکردووەتەوە و ئامانجیانە ئەم وەرزە جیاوازتر دەربکەون. هەربۆیە نایانەوێ ئامانجەکانیان بەهۆی کێشمەکێشمی راهێنەرەکە و بەڕێوەبەری وەرزشیەکەوە لێتێکبچێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button