ئیسپانیاگرنگترین

کەناڵی ریال مەدرید بۆ ئێمباپێ: بەخێر بێی بۆ ئەو خولەی ناوبژیوانەکان پاڵەوانی یارییەکانن

Yariga App

یاریگا –

کەناڵی ریال مەدرید لەبارەی کارتە زەردەکەی ئێمباپێ لە یاریی ریال مەدرید و ئیسپانیۆل رەخنەی توندی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرتووە و نووسیویەتی ‘کیلیان، بەخێر بێی بۆ ئەو خولەی ناوبژیوانەکان پاڵەوانی یارییەکانن’.

لە یاریی ریال مەدرید و ئیسپانیۆل لە گەڕی شەشەمی لالیگا کە یانە مەدریدییەکە 4-1 بردنەوەی بەدەستهێنا، خۆسێ لویس مونوێرا مۆنتێرۆ ناوبژیوانی یارییەکە چوار کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی ریال مەدرید بەرزکردەوە، یەکێک لەو کارتانە بۆ کیلیان ئێمباپێ بوو.

<em>Kylian Mbappe was at the risk of being sent off. (Photo by David Ramos/Getty Images)</em>

کەناڵی ریال مەدرید دوای یارییەکە لەبارەی کارتە زەردەکەی کیلیان ئێمباپێ، رایگەیاند :’بەڵێ کیلیان ئێمباپێ ئەمە خولی ئیسپانییە، بەخێر بێی بۆ ئەو خولەی ناوبژیوانەکان دەیانەوێت پێش یاریزانەکان ببنە پاڵەوان’.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید زۆر نیگەرانە لەو سێ کارتە زەردەی بە ئێمباپێ و بێڵینگهام و ڤینیسیۆس درا، بەتایبەتی کارتە زەردەکەی کیلیان، کە ناوبژیوان لە یارییەکە هەڕەشەی کارتی سووری لە ئێمباپێ کردبوو.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، لە یارییەکەی ئیسپانیۆل خەریکبوو ناوبژیوان بە کارتی سوور ئێمباپێ بکاتە دەرەوە، دوای ئەوەی ناڕەزایەتی لەدژی بڕیارێکی دەربڕیبوو، ناوبژیوانەکە پێی گوتبوو ‘تۆ خەریکی سەرکێشی دەکەی، ئەگەر وابکەی دەرت دەکەم’.

کارلۆ ئەنچیلۆتی دوای یارییەکە لەبارەی ئەو سێ کارتە زەردەی بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە یاریزانەکانی درا، گوتی :’ئەو سێ کارتە زەردەی بە رووی یاریزانەکانماندا بەرزکرانەوە زۆر مەترسیدارن، پێویستە خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ناوبژیوانەکان’.

بابەتی زیاتر

Back to top button