عێراقکوردستانگرنگترین

سبەی تیروپشکی جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی دهۆک رادەکێشرێت

Yariga App

یاریگا –

سبەی لە دەوحە تیروپشکی جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی دهۆک رادەکێشرێت.

سبەی دووشەممە (23ـی سێپتێمبەری 2024) لە قەتەڕ تیروپشکی جامی یانەکانی کەنداو رادەکێشرێت کە یانەی دهۆک وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی لەو پاڵەوانێتییە دەکات، هەشت یانە وەکو نوێنەری وڵاتانی کەنداو بەشداریی دەکەن.

یانەی دهۆک هاوشانی یانەی عەرەبی قەتەڕی لە ئاستی یەکەمدا دەبێت، کە هەشت یانەکە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت، یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی چوارگۆشەی زێڕین.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو خەڵاتە داراییەکانی پاڵەوانێتییەکەی راگەیاندووە، کە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو سێ ملیۆن دۆلار بەدەست دەهێنێت.

یانە بەشداربووەکانی جامی کەنداو: ئیتیفاق (سعوودیە)، عەرەبی (قەتەر)، قادسیە (کوەیت)، نەسڕ (ئیمارات)، زەفار (عومان)، ریفاع (بەحرەین)، ئەهلی سەنعا (یەمەن)، دهۆک (عێراق).

سبەی لە دەوحە تیروپشکی جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی دهۆک رادەکێشرێت
سبەی لە دەوحە تیروپشکی جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی دهۆک رادەکێشرێت

سیستەمی نوێی جامی یانەکانی کەنداو چۆن دەبێت؟

جامی یانەکانی کەنداو بە بەشداریی 8 یانە بەڕێوە دەچێت، رۆژی 23ـی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2024 دەستپێدەکات و رۆژی 15ـی نیسان/ئەپرێلی 2025 یاریی کۆتایی دەکرێت.

یانەکان دابەشی سەر دوو کۆمەڵە دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت، یارییەکان بە شێوازی چوون و گەڕانەوە لە نێوان یانەکان بەڕێوە دەچن، هەر یانەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکان شەش یاریی دەکات، پلەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناخی پێش کۆتایی، پلەی یەکەمی کۆمەڵەیەک رووبەڕووی پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دیکە دەبێتەوە.

یانەی دهۆک لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە یاریگای خۆی میوانداریی یارییەکان دەکات، ئەگەر یانەکانیان بکەونە کۆمەڵەکەی هەڵۆیەکانی چیا و یانەکانیان بە تیپی یەکەم بەشداریی پاڵەوانێتییەکان بکەن، ئەوا جیرارد و ڤێراتی دێنە کوردستان، کە دواتر تیروپشک بۆ یانە سەرکەوتووەکان دەکرێت.

مێژووی جامی یانەکانی کەنداو؛ هەرگیز یانەکانی عێراق بەشدارییان نەکردووە

جامی یانەکانی کەنداو تایبەتە بە وڵاتانی کەنداو کە ژمارەیان هەشت وڵاتە، لەوەتەی ساڵی 1981 ئەم پاڵەوانێتییە رێکدەخرا، بەڵام تاوەکو ساڵی 2015 بەڕێوە دەچوو، لەوکاتەوە نۆ ساڵە پاڵەوانێتییەکە نەکراوە کە تاوەکو ئێستا 30 وەشامی لێ بەڕێوەچوو.

یانەکانی ئەهلی و ئیتیفاقی سعوودی و شەبابی ئیماراتی خاوەنی زۆرترین نازناون لە مێژووی پاڵەوانێتییەک، هەریەکەیان سێ جار جامەکەیان بەدەستهێناوە.

پێشتر هەرگیز یانەکانی عێراق بەشداریی جامی یانەکانی کەنداویان نەکردووە، یەکەمجارە یانەیەکی عێراقی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button