ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری مانچێستەر سیتی V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كوڕانی پێپ گواردیۆلا و میكێل ئارتێتا لە یاری لوتكەی هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ رووبەرووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سیتیزنی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەدا میوانداری ئارسیناڵی خاوەن پلەی دووەمی وەرزی رابردوو دەكات.

مانچێستەر سیتی بە چوار بردنەوەی لەسەر یەك بەرامبەر یانەكانی چێڵسی، ئیپسویچ تاون، وێستهام و برێنتفۆرد دەستی بە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی كردووە.

لە ئەگەری بردنەوەیان كوڕانی پێپ گواردیۆلا بە جیاوازی پێنج خاڵ پێش ئارسیناڵی ركابەریان دەكەون.

لەبەرامبەردا ئارسیناڵ بە سێ بردنەوە بەرامبەر یانەكانی وڵڤز، ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام و یەكسان بوونێك بەرامبەر برایتن وەرزی 2024/25یان دەستپێكردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لە یاری رابردووی مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ كێڤن دی برۆین تووشی پێكان بوو، گومان لە ئامادەبوونی بۆ یارییەكەی بەرامبەر ئارسیناڵ دەكرێت.

ناتان ئاكێ و ئۆسكار بۆب بەهۆی پێكانەوە لە یارییە ئاگرینەكەی ئەمڕۆ بێ بەش دەبن.

ئارتێتا بە بێ كاپتنی یانەكەی مارتن ئۆدیگارد رووبەرووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

هەریەك لە یاریزانان تۆمیاسو، تێرنی و زێنچینكۆ ناتوانن ئامادەی یارییەكە ببن.

پێشتر مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ 169 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، ئارسیناڵ لە 83 یاریدا براوە بووە و مانچێستەر سیتیش لە 48یاری و لە 38 یاریش یەكسان بوون.

گەنەرز لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیاندا 274 گۆڵیان كردووە و سیتیزنیش 203 گۆڵ.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

وۆلكەر، ئاكانجی، دیاز، ڤاردیۆڵ

رۆدری، كۆڤاسیچ، فۆدن

سیلڤا، هالاند، گرێلیش

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

وایت، سالیبا، گابریێل، تیمبەر

پارتی ، جۆرجینیۆ، رایس

ساكا، هاڤێرتز، ترۆسارد

بابەتی زیاتر

Back to top button