عێراقکوردستان

ئاسۆ رۆستەم؛ ئێستا بیر لە یارمەتیدانی نەورۆز دەکەمەوە دواتر گەڕانەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق

جۆرڤان ڤێرا؛ گۆڵپارێزی کەربەلا رێگر بوو لەوەی سێ خاڵ بە دەست بهێنێن

Yariga App

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم باسی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەکات و دەڵێت سەرەتا دەمەوێ یارمەتی یانەکەم بدەم.

لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی وێڕای نیشاندانی ئاستێکی بەرز بەبێ گۆڵ لەگەڵ کەربەلا یەکسان بوو، دوای تەواو بوونی یارییەکە جۆرڤان ڤێڕای بەرازیلی راهێنەری نەورۆز سەبارەت بە ئاستی تیپەکەی گوتی؛

یارییمان بەرامبەر تیپێک کردووە کە تەواوی یارییەکە بەرگری دەکرد، گۆڕانکاری زۆرمان لە پێکهاتەی نەورۆز کردووە کە 13 یاریزان گۆڕدراون، بەو هۆیەوە نەمان توانیوە تەواو ئامادەبین، یەکسان بوونەکەمان دادپەروەرانە نەبوو، گۆڵپارێزی کەربەلا هۆکاری سەرەکی بوو کە نەمانتوانی سەرکەوتن تۆمار بکەین.

ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری نەورۆز دوای یەکسان بوونیان لە یەکەم یاریی خۆیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەربارەی ئاست و ئەنجامی یارییەکە گوتی؛

هەموو هێرشبەرێک بە دوای گۆڵ تۆمار کردن دەگەڕێت بەڵام بەخت یاوەرم نەبوو، رازی بووین لە ئاستی تیپەکەمان هەوڵدەدەین لە داهاتوو باشتریش بین و بگەڕێینەوە ئاستی راستەقینەی تیپەکە، ئێستا بیر لەوەدەکەمەوە کە چۆن هاوکاری نەورۆز بکەم تاوەکو ئەنجام و ئاستی باش پێشکەش بکەین دواتر بیر لە بانگهێشتکردنم دەکەمەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق.

نەورۆز بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق جگە لە دەستەی راهێنەران گۆڕانکاری زۆری لە یاریزانانی پێکهاتەکەیدا کردووە، لە یاری داهاتووشدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی زاخۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button