ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بەرگریکارێک بدات

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە لیستە کورتکراوەکەی ئامادە دەکات بۆ بازاڕی گواستنەوەکانی دوای ئەم وەرزە و دیارترین ئەو یاریزانانەشی لە هێڵی بەرگرین.

پێشتر دەنگۆ هەبوو مەدرید بۆ دڵی بەرگری چەند ئەستێرەیەکی دیاری ئەوروپای دەستنیشانکردووە و هاوینی داهاتوو لێیان دەچێتەپێشەوە. درێژە لەم هەواڵەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

ئامانجەکانی وەرزی داهاتووی مەدرید تۆقێنەرن

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید یاریک گاسیۆرۆڤسکی لە یانەی ڤالێنسیای کردووەتە ئامانج و ئامادەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

یاریک تەمەنی 19 ساڵە و لە وەرزی رابردووەوە کە 14 یاری تێدا بەشدایپێکرا، بۆ تیمی یەکەمی شەمشەمەکوێرەکان یاری دەکات و ئەم وەرزەش دووجار دەرکەوتووە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤالێنسیا 45 ملیۆن یۆرۆیە و ریاڵیش ئامادەن مەرجەکە جێبەجێ بکەن لەپێناو چنگکەوتنی تواناکانی ئەو لاوە ئسیپانیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ئەو بڕە پارەیە بەزرتر دەبێتەوە ئەگەر هاتوو یاریک ژمارەی بەشداریکردنی یارییەکانی گەشت بە 20 جار لەگەڵ ڤالێنسیا.

بۆ وەبیرهێنانەوە، بابەتی گواستنەوەی یاریزان لەنێوان ئەو دوو یانەیە ساڵانێکی زۆرە رووینەداوە و کۆتاجار گرێبەستێک کرابێ راول ئالبیۆل بوو لە ساڵی 2009 لە مێستایاوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەم هەوڵەیدا بێ رکابەر نابێت و دەنگۆ هەیە ئاتلێتیکۆ، ئینتەر میلان و ساڵزبێرگیش هەمان خواستیان هەبێ بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button