ئیسپانیاگرنگترین

کۆرتوا ژمارەیەکی نەرێنی سەدەی 21ی تۆماکرد

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای بردنەوە گەورەکەیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ئیسپانیۆل، بەڵام بۆ تیبۆ کۆرتوای ریاڵ مەدرید شەوێکی لەبیرنەکراو بوو.

شاهانەکان توانیان ئەنجامی دواکەوتنیان 0-1 کە لە ڕێگەی گۆڵێكی هەڵەی کۆرتواوە تۆمارکرا، بگۆڕن بۆ سەرکەوتنێکی گەورە 4-1 و درێژە بە زنجیرەی یاریی بێشسکتی خۆیان بدەن لە خولی ئیسپانی.

بەو گۆڵە هەڵەیە، گۆڵپارێزە بەلجیکیەکە بوو بە یەکەمین گۆڵپارێزی مەدرید لە سەدەی 21 تۆڕی گۆڵی خۆیان بهەژێنێ لە یاریەکی لالیگا.

ئەوە لەکاتێکدایە یاریی پێشووتریان کە بەرامبەر شتوتگارت بوو لە چامپیۆنزلیگ، رۆڵی ئەفسووناویی تیبۆ بوو کە کوڕانی کارلۆ ئانچیلۆتی توانیان یەکەمین سێ خاڵی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە بچننەوە. لەو رووبەڕووبوونەوە قورسە خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەکەی پێدرا.

ڤیدیۆی گۆڵەکەی ئیسپانیۆل کە بۆ کۆرتوا نووسرا:

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی ئیسپانیۆل بەرامبەر ریاڵ مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button