ئەوروپائیتاڵیاوەرزشەکانی تر

ئیکاردی وادەی ڕۆیشتنی بۆ خولی چینی دیاری دەکات

ايكاردي
ايكاردي

یاریگا
ماورۆ ئیکاردی، ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان، لە تازەترین لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی کرد کە دڵخۆشە لەگەڵ یانەکەی و باسی لە ساتی ڕۆیشتنی بۆ خولی چینی کرد.

لەم بارەیەوە، ئیکاردی کە بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر بۆ 5 ساڵی دیکە تازە کردەوە، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس) ئاشکرای کرد کە زۆر دڵخۆشە بە یاری کردن لەگەڵ ئینتەر لە (سێریا a) بۆیە لەو کاتەدا بیر لە رۆیشتن بۆ خولی چینی ناکاتەوە، بەڵام ئەوە وەکو بژاردەیەک ئەگەری زۆری هەیە کاتێک لە کۆتایی کاروانی وەرزشی خۆم نزیک بوومەوە، من خۆشحاڵم بە پۆشینی درێسی ئینتەر میلان بۆیەش گرێبەستەکەم تازە کردووەتەوە.

ئاشکرایە کە ئیکاردیکە تەمەنی 23 ساڵە لەو ساتەدا بە تۆمار کردنی 15 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیتالی گرتووە و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی لە زۆربەی یارییەکان پێشکەش کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close